کە یارم دڵی بردم هەینێم زانی دوڵبەرە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
442 بینین
کە یارم دڵی بردم هەینێم زانی دوڵبەرە
چەنگی خۆی لە دڵی کردم کردییە عەبد و نۆکەرە
خۆت بە زاڵم دەنوێنی بە یادم دەمسووتێنی
وا دێ باڵای دەژینێ بەو قەدی وەک عەرعەرە
پەرچەمی عەینی شەوە ڕووی وەکی ماهی نەوە
چاوی مەست و پڕ خەوە مژگانی وەک خەنجەرە
بە جەللادیم دەدوێنێ چەنگی سوورە لە خوێنی
کوشتنی تۆم پێ خۆشە ئەمما بە دەردیسەرە
جارێ حاڵم نازانێ بێ دینەی ڕەحمی کانی
ناڵێ بۆ لە گریانی بۆ کوشتن دەڵێ وەرە
بۆ سامیناسناوی ئەدەبی لە خوا ناکەی ڕەحمی بە منی شەیدا کەی
بۆ جارێ ڕوم تێناکەی دونیا پێچی مێزەرە