وەک سە بی بێ فیکر و هۆشم چاو لە دوو دومەم تەوە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  498 بینین
وەک سە بی بێ فیکر و هۆشم چاو لە دوو دومەم تەوە
بە سبەداوی زوڵفی تاتا بێ خەتابم بەستەوە
شەو لە ناڵینی فیراقت حاڵی من هەر شیوەنە
وا سەحەر هات خەو لە چاوت تا بە کەی ناڕەوتەوە
نائومێدی وەسڵی خۆتم گەر بکەی خۆ دوڵبەرە
زۆر بترسێتن لە ئاهم گەنجی ماهی نەوتەوە
وەک هەژاری وەک منت کردە نیشانی تیری خۆت
بەو جەمالی شیرین و هەم تاجی کەیخوسرەوتەوە
هەر لە بۆیێ دێتە بەرچاوم بە دائم ڕووی قەمەر
لامە ئاهینەی ئەرستۆ قیسمی جامی جەمتەوە
هیچ نەماوە سەبر و تاقەت بەندی سوخمەت لابەرە
کەس نەبینی دەردی عیشقی و حەسرەتی پڕ غەمتەوە
مەیکوژە سامیناسناوی ئەدەبی خەتایێکا بیخە لوتف و مەرحەمەت
بۆ جەزای گریەی بە قاقا بێتە ناو فیردەوسەوە