ئەی عەزیزان ئاگرێکم لەناو دڵدا هەیە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
461 بینین
ئەی عەزیزان ئاگرێکم لەناو دڵدا هەیە
ئاتەشی عیشقی یارە گەرم و وا پڕ گڵپەیە
خەنجەری موژگانی تیژ جار بە جار ڕووم تێدەکات
ڕووی لە من کرد ئەزانم مەیلی جەللادی هەیە
دەمسووتێنێ لە باتی وەسڵی خۆیم پێ بدا
تفلەیەکی وا نەفام چۆنی پێ بڕوا هەیە
ئەژدەری وا لەسەر شان نۆبەچی ڕۆژ و شەوە
تا بەیان پاسەوانی دەرگەیی ئەو باغەیە
جەیشی تەیموورم نییە بچمە جەنگی ڕۆمییان
ناکەسی ڕۆم و عەجەم مایەیی ئەو فیتنەیە
سەد کەرەت گەر بمکوژی هەرگیز ئەمێنێ «سامت»
دەنگی شیرن خوسرەوە ناو و دیوانی هەیە