تا سەحەرمان عیشق و حوشرەت دەست لەسەر دوو خونچەوە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  562 بینین
تا سەحەرمان عیشق و حوشرەت دەست لەسەر دوو خونچەوە
نەغمەخوانی بوو لە بەینی دوو هەژاری کوردەوە
چەندە خۆشە سوحبەتی پاک بێ لە بەینی دوو هەژار
شەرت و پەیمانی ببەستین هەر بە دائیم پێکەوە
جا نەسیم بێ و بێتە جەولان زوڵفەکانی چین بە چین
پێم دەڵێ دەی هەستە ئەوجا سێوی نەخشین لێکەوە
زۆرە بەخشینت لەلای من دیتنێکی بەو کەمت
ئارامی گرت بولبولی دڵ بێ سەدا بوو خەوتەوە
پێم دەگۆ من بولبولێکم زۆر غەریبی گوڵ دەکەم
ئەوە دەڵێ تۆ مانیعت کا زۆر بە خۆشی و لوتفەوە
چیمەنی باغ و هەڵاڵە و جۆگە و جۆبارەکەم
تۆ موخەییر بووی لەوێدا خونچە و گوڵ بچنەوە
کۆترێ دێتن لەبۆ لام بەندی سوخمەی شل دەکا
چەندە شیرینە لەبۆ لام دێ بە کەیف و لەنجەوە
پێم دەڵێ سامیناسناوی ئەدەبی لەجەنەت تۆ بمێنی هەر لەلام
هەر منم دڵسۆزی تۆمە دێمە یاری غەمتەوە