ئەو باغە کە دیتم ئیرەمە یا نە سەبا بوو

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  534 بینین
ئەو باغە کە دیتم ئیرەمە یا نە سەبا بوو
ئەو میحنەت و دەردی دڵەکەم گشتی فەنا بوو
ئەرزی وەنەوشەو پەردەیی دیبا بوو بە ئاڵی
باغ و چەمەن و بولبولی خۆشخوان لە سەدا بوو
گوتم کەرەمی جەننەتە وا بۆ من ئەبەدیی بوو
شەیتانی ڕەقیب هات و لەوێ لێم بە بەڵا بوو
نووسراوە لە دەفتەر کە ببینم غەمی دونیا
شێت و کەرە ئەو کەس کە دەڵێ سوچی خودا بوو
وەعدێکی وتت دەعوەتە بۆ تۆ وەرە باغی
ئومێدی کەرەمم بوو لەلات وەختی عەتا بوو
هیجرانی منی دیوە لەلای لەیلە سەفایە
یاڕەب چ بوو ئەو دڵە بۆ دوچاری جەفا بوو
پێم گۆ سەنەمە ڕوحی ڕەوانم سوپەرت بێ
پێم پێکەنی یار عەتری هەناسەی کە بە با بوو
بینی لە ملم زوڵفی سیا شیفتەمە بۆیێ
ئەو تۆقە لە ئەسڵا کە بە دێوانە ڕەوا بوو
هەر خۆت سەبەبی دڵ بە حەزینی کە دەناڵێ
سوچی شەوە وا قاتیلی پەروانە چرا بوو
سامیناسناوی ئەدەبی لە سەبرما کە بە مانی هونەری کرد
لەو سەبرە دەوا هات و کە قابیل بە شیفا بوو