گەر تۆ یاری وەفاداری بۆ خۆت وەرە لە هاواری

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  513 بینین
گەر تۆ یاری وەفاداری بۆ خۆت وەرە لە هاواری
بۆ تۆ حاڵی پەرێشانە ئەی گوڵ خونچەی نەوبەهاری
ئەی گوڵ خونچەی نێو بەهارە دڵ هاتە لات بەبێ چارە
لە داوی زوڵفان ئاڵاوە دەمێ قاقا و دەم لە زاری
ڕوو قەمەری چاو غەزالە، پەنجە سوورەی ڕوومەت ئاڵە
بۆ کوشتنی خەت و خاڵ بوو پەرچەمەت بۆ دێنە یاری
کراس حەریری سوخمە ئاڵم بکا ڕەحمێ من بێ حاڵم
موژەی تیژت وەکوو خەنجەر لە جەرگی من کردیە کاری
منم بێ کەس و ڕەنجەڕۆ دابنیشم دەست و ئەژنۆ
چی من کردم هەمووی ڕۆیی بۆ من ماوە ڕەنج خەساری
نەسیم دێ نامەم بۆ دێنێ دەڵێ یار دێتن دەتبینی
خەڵاتت بۆ هات لای لەیلا، دەڵێ سامیناسناوی ئەدەبی بۆ خەمباری