کەمەر شلی چاو جوانی خودانی باغی خونچانی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  628 بینین
کەمەر شلی چاو جوانی خودانی باغی خونچانی
بەسیە بێ شەرت و پەیمانی، بۆ حاڵی بولبول نازانی
بە سححاری مات و کزە کەس نازانێ چەند دڵ دزە
بەو چاوانەی وەک نێرگزە دڵی بردم بە هاسانی
بە خەندە و لوتفی یارانە دڵ بردن لەلای هاسانە
دڵ دەڕفێنێ وەک پەروانە دەڵێ لائیق بە سووتانە
ڕازی بی قامەت زیبایە مەڵێن دڵ بۆچی سووتایە
مادام لەیلەم لێم ڕەزایە بۆ موحتاجم بە لوقمانی
سامیناسناوی ئەدەبی بێ سوچ و تاوانی، بۆچی حەپسی لە داوانی
لە حاڵی خۆت بۆ نازانی، لە ناڵینی، ڕەقیبانی