پابەندی خەمان کەمەندی کردم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  788 بینین
پابەندی خەمان کەمەندی کردم
خەیاڵاتیش هات زوو فکری بردم
کەس لێم ناپرسی بۆ فیکرم ون بوو
چەرخی زەمانە تووشی چی کردم
پێم خستە خانە و ئاوزنگی حدود
ناڵەباری هات تووشی چی کردم
وای بۆ هاو زانای ناڵەباری زان
بۆم بێتە ڕێگا ناچاری کردم
سامی گرتووە هیچ نەشێواوە
ئەگەر هیچ نەبووم ئەی بۆچی مردم