ڕەنجە گەر گەنجی هەبیتن باقیش هەر بۆش و بەتاڵ
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
754 بینین
ڕەنجە گەر گەنجی هەبیتن باقیش هەر بۆش و بەتاڵ
کامی باشە لێی بنۆڕن دزیەتی یاخو حەلاڵ
بوویتە سەرمایە و قەڵاتی تا ببینن و بڵێن
غایەتان من بپرسم بیکەمە شیعر و سوئال
چی بوو وا ئینسان بگۆڕێ لوغەت و بەرگی جودا
دەوڵەت و چەفیە و تەوالێت قاپوت و فێس و عەگال
ئادەمکەس و نوحکەس و موحەممەدکەس هەر لە عیساکەس تا خەلیلکەس
ئادەمن ئەمما ڕەسوڵن وەکوو ڕەسوڵی زولجەلال