ئۆباڵم بە ملت یاڕەبی مامە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  567 بینین
ئۆباڵم بە ملت یاڕەبی مامە
ئەوا پۆشیتت جوبە و عەمامە
ئەمن دەناسم خەڵقی نازانێ
لە خەڵقی وا بی مرشیدی شامە
***
لە تەکیەت زیکر و گرمەی دەفانە
موریدی زۆرت قەسابەکانە
دیارە تۆ ئاگات لە موریدان نییە
وازیان لێ هێنای چوون بۆ مەیخانە
***
ئەتۆی ئەولای مەحەمەد عەبدال
شەڕت وەک کێو خێرت بە مسقال
پیاوی خواییمان وەک جەنابت بێ
سامیناسناوی ئەدەبی چی بڵێ زیادە قیل و قال