بۆ چاوت پڕ نابتەوە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  684 بینین
دەوجا بەسە سەرمایەدار
هەتا کەینێ زێڕ و دۆلار
تابۆتیشت وابوو بەزێڕ
هەتاکەی زێڕ و زەوی و زار
بەسیە موڵک و خۆتۆخوانی
ببیە یەزدانی ئینسانی
بیبە خاوەنی جەهەننم
یا بەهەشتی گوڵ و گوڵزار
هەتا کەینێ ببیە زەنگین
لە ژمارەی کوردی غەمگین
ببیە خاوەن جۆگە و جۆبار
شانشین و کۆشک تەلار
ئەوجا بەسە شەرمت هەبێ
بەخوا بەخوا ڕۆژەک دەبێ
لاشەت دەڕزی و دەتلێتەوە
دەبتە خاک و چینی دیوار
هەتا کەینێ سامێ ناکەی
بەخوا بەخوا بڕوا ناکەی
بازرگانی پێ ڕەوانی
لە یەزدان و لە دین بێ زار