قازی محەمەد لە کاتی لە سێدارەدانیدا وتی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  785 بینین
ڕاستی لە ئامانج وەرە پێش لاوە
مەترسە گەلت نامرێ ماوە
لە ڕێی ژینەوەی هەند خوێن ڕژاوە
گوڵی کوردستان دەمی پێداوە
لە چار لا خەبات دەکرێ و لەکارە
لانی شێرانە ئەو بەرد و دارە
نامرێ لەژین هەر بەرقەرارە
مەترسێ لە شێر لەپای قەنارە
باری گرانی ژیان هەڵبگرە
قەدری میللەتت بە گیان ڕابگرە
بە ئاگری خەبات جیهان دابگرە
با سەرت ببڕن بە پاکی بمرە