گەر نامانناسی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  674 بینین
ئێمە کوردین، دڵ بێ گەردین
بۆ مافی گەل، چوست و مەردین
خوێن دەڕژێنین زۆر بەتینین
ڕۆڵەی شاخ و دار و بەردین
ئێستا لاوین زۆر بەناوین
فیداکاری زۆر بەتاوین
پەروەردەینە یەک پارچەینە
یەک دڵ و بیر و هاودەردین
ڕۆڵەی شاخین زۆر پڕ داغین
خوێن ڕژێنی وانەی یاخین
لە ژێر ئاڵای بەرز و باڵای
ناوونیشان سۆر و زەردین
خۆ کارگەرین، جەنگاوەرین
چوست و چالاک و تێکدەرین
سەرمایەدار، پیاوی زۆردار
بەهێزی تۆ خۆ نەمردین
خاوەن کۆتی مردی خۆتی
وڵاتی مەت بەبێ قیمەت
برد لەبۆ خۆت هێشتا لەبۆت
نەوتی خاوت هەموو بردین
سامیناسناوی ئەدەبی ماوە، ڕۆڵەی کاوە
خوێنی لاوان زۆر ڕژاوە
ڕێی خوێناوی لەبۆ ناوی
چرای ژینی بۆ پێ کردین