ئەرێ
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
702 بینین
بەختە کەچەکەی ڕۆڵانی کاوە
بۆ دەرنەکەوت و لە گەردوون ماوە
بۆ نەهاتە خوار لە شریقەی شەستیر
بزانێ خوێنی چەند لێ ڕژاوە
خوێنی لاوی کورد ئەوا دێتە خوار
لە شاخ و داخان وەک کانی ئاوە
من گازتان دەکەم لاوانی سەرباز
چرای کوردوستان وا هەڵگیرساوە
بە خوێنی ئێوە ئەوا دەسووتێ
شەوقی دا فەلەک عەرشی خوداوە
بۆیێ گولیکو گڵ و بەردی کورد
دەڵێی بارانی خوێنە ڕژاوە
خوێن و خەباتی پێشمەرگەی وڵات
لە گشتی جیهان وا دەنگی داوە
کەواتە بێ «سامناسناوی ئەدەبی» ئیتر گۆ مەدەن
هەرچی قەومابێ ئەوا قەوماوە