سامی بڵێ
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
764 بینین
ئەمن جەللادی حزبی نازیمە
بە مردن بۆ ژین لە شانازیمە
خوێنمژ لەلای من نابتە قۆندەرە
هەژاری دەستی ئینتیهازیمە
لەت لەتم بکەن لە شۆڕشی گەل
هەینێ جەژنەمە و زۆر پێ ڕازیمە
چەکی پێشمەرگە و ئاڵای سەربەستی
بۆ چاوی دوژمن چەنگی بازیمە
نەک وەک بێ ڕوەکان لەبۆ گرێڤن
لەبۆ دینار و لوقمە قازیمە
وەک شێری برسیی بێ لانو دەم بەش
لە هێرش بردن لە بێ وازیمە
نابەزم هەتا رۆژێکم مابێ
دەمرم لەبۆ ژین لە داخوازیمە
سامیناسناوی ئەدەبی لە دەستی گەلی کوردانە
هەردەم خەباتی سەفەر سازیمە