قوربان
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
721 بینین
ئەرێ توخوا سەرمایەدار هەتا کەینێ کۆشک و تەلار
بێ لە خونچە قەسری کاشیت بێ لە مەڕ و دوکانی شار
بێ لە ڕەزی خۆخ و ترێ بێ لە هەرمێ و سێو و هەنار
بێ لە برنج و هەنگوینی ڕاو بێ لە چۆمی بی و ئەسپیندار
بێ لە باوی و سماقی سۆر لە هەنجیری ناو دیمەکار
. . . . . . . . . .دەقی نائاشکرا
سەت گوند و پاوانت هەیە وا لەژمارەی برسی و هەژار
چی لێ دەکەی بۆ کێی دەبەی کانی سامیناسناوی ئەدەبی پەروەردگار