ئایدیۆلۆجی
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
986 بینین
هەر کوردێ خاوەن نیاز و مەبەست بێ
نیشتمانپەروەر یادی ڕەگەز بێ
دەبێ وەکوو شێر مەرد و نەبەز بێ
ئەوجا بیر کەوە چاوت هەڵێنە
دەمت ببەستە دەست بوەشێنە
هی مافت دەخوا گیانی دەربێنە
داری ئازادی بە خوێن ڕواوە
بە خوێنی لاوان ئاوی دراوە
بۆ ماف ستاندن هەر خوێن ڕژاوە
داری ئازادی وا خوێنی دەوێ
بۆ گەل بەربدا مافی دەست کەوێ
نابێ خەیاڵ و بە داڵغەی شەوێ
مەترسە مردن بۆ ژین بچێژە
خوێنی دوژمنت وەک سەگ بڕێژە
لاشەی بۆگەنی لە خاک بنێژە
هەستە ڕۆڵەکەم کۆرپەکەی ژیرم
ڕۆڵەی شیرینی بڕواکە و بیرم
تۆ لاوی تازەی منیش وا پیرم
ئەوا هات کاتی دانانی کۆمار
لەگەڵ سەرۆکی بەرزی بەرخوردار
سوپاسی بکەن بە ملیۆن هەزار
مەڵێن گەلی کورد سامیناسناوی ئەدەبی نەماوە
شەڕی کوردوستان وا دەنگی داوە
دوژمن پشتی دا جەرگی بڕاوە