دەمم مەکەوە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  686 بینین
قسەی بن بەڕێ بێتە سەر بەڕێ
بەخوا هەر گورگی لە پێستی مەڕێ
لە خەلقی وابێ قوتبی مەداری
زارم مەکەوە ئەوجا لێم گەڕێ
دەڵێی من زێڕم کەچی پاقری
بۆ لاشەی هەژار ژەهر و ئاگری
لە قسان دەرمان و کەچی هەر ئیسقای
میقرۆبی مەرگی لاشە داگری