بۆ سەیرە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
680 بینین
هەزاران ڕوتو وا بێ نانی جۆن
ئەوا پێخواس و بێ ئاو بێ دۆن
یەک کەس تەلار و لە باغی گوشاد
دینار دادەکا دەجار بە ملیۆن
هەندێک هەنگوین و برنج و مریشک
هەندێ ساوار و توریش نییە بیخۆن
سەتان بێ فلس و بێ بەرگ و ڕووتن
بەگیش گەنم و برنج دادەکا بە تۆن
هەزار بێ کفن و جێ گۆڕی نییە
بێ چرا و حەسیر لەژین دا خەڕۆن
من بەخۆم پیرم بڕوام تازەیە
تۆ لاوی تازەی بیر و بڕوا کۆن
هەندێ وا لە بۆ جگارەی دەمرن
هەندێک بەبێ «سام»ناسناوی ئەدەبی عارەقی دەخۆن