نیشتمان

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  801 بینین
خوێنی پێشمەرگەکان هۆی ڕزگارتە
دەڕژێ بۆ گەل و ڕێگای چارتە
وا شەو هێشکچین ڕۆژان وەک پڵەنگ
لەناو ڕووبار و بەرد و دارتە
بە خوێنی لاوان گوڵ خونچەی دەدا
پێنوس بولبولی ناو گوڵزارتە
قەت بنی نایێ هەتا بینووسی
نووسەری دڵسۆز دەردەدارتە
باسی تۆ لەناو لێنووسی جیهان
جێی نابێتەوە لە هاوارتە
بەڵام موژدە بێ پێشمەرگەکانت
مەکۆی لە شاخ و مێر خوزارتە
وا بەیەک ڕەنگی سەرۆک بارزانیکەس
پێشەوای گەلە و لەناو غارتە
ئەوا سەرۆک و خەباتکەر و لاو
چوست و بە سامیناسناوی ئەدەبی کاروبارتە