بۆ مافی گەل

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  810 بینین
هەر دەبێ لەگەڵ ئادەمیزادی
نیشتمان پەروەر داری ئازادی
بە خوێن ئاو بدەین بەربدا بۆ گەل
بە شایی و گۆوەند لە باغی شادی
***
ڕۆڵەی میدیا و نەوەی کەی قوباد
هەڵپەرکێ بکا لە باغی مراد
ئەو باغەی داری بە خوێن ئاو درا
شین بوو بەری دا بۆ کوردی ئازاد
***
نابێ بخۆین و تێر بنووین شەوێ
یا دەبێ بمرین یا مافمان دەوێ
دەست هەڵناگرین لەت لەتمان بکەن
هەر دەبێ گەلی کوردان سەرکەوێ
***
بە خوێنی دڵان سپی کاتەوە
دەرمان و ژەهری لێک دی کاتەوە
دەرمان فرۆشی و فەحسی بە دینار
لە بیری مەرگم کەم بکاتەوە
***
وەک داکی دڵسۆز نەک بە دیناری
بنۆڕتە نەخۆش برسی و هەژاری
دڵی با هەرکات لەلای دینار بێ
«سامێکی» نەکا لە دەردەداری