بێ مردن نابێ
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
782 بینین
من خۆشی ژینم ناوێ یا سێدارە و گۆڕستان
یان سەربەخۆیی بۆ گەل کۆمارێکی کوردوستان
نیشتمانێکی حوڕ و میللەتێکی سەربەخۆ
بە خوێنی ئەو لاوانەی بە خوێن ڕژاندن هەستان
***
بە گیانی ئەو لاوانەی لە سێدارە دراون
لەناو کۆت و زنجیر و بەندی بێگانان ماون
مێژوو ناویان دەنووسێ لە هاتی پاشەڕۆژی
گاز دەکا ئەی شەهیدان ئێستا زیندوونە ماون
***
بە خوێنی ئەو لاوانەی خوێنی سوریان ڕژاوە
بۆ مافی میللەتی کورد لە سێداران دراوە
گیانی وا پاسەوانە و خوێن بۆ داری ئازادی
داری ئازادی ڕوان لە بنجی خوی ژیاوە
***
سەت شوکر باس دەکرێ لەناو ئێزگەی هەندەران
دڵی دوژمن دەژێنێ بەکرێگیرا و نۆکەران
لە ترسی پێشمەرگەی کورد وەکوو مامز ڕادەکەن
دنیای لێ کردن بە بەند سامیناسناوی ئەدەبی خاوەن هوننەران