پێشەوا

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  853 بینین
ئەی دلێری شێری کاتو خوێن گری خوێنی ڕەگەز
دەست کەوە هەستە بە مەردی لاوی پێشمەرگەی نەبەز
موژدە بێ با خوێنی تۆیە مایەیی ئازادییە
ئەو خوێنەیی وەک ڕژاوە بۆ حەقی نەک بۆ غەرەز
***
وا لە شاخان دا ڕژاوە گیایەکان دەی خواتەوە
بۆ ئاوی زاری خونچان کاتێ دێ دەم کاتەوە
بولبولی وا نائومێدە خوێن لە زاری دێتە خوار
تاکوو بەیداغی بەرز کا و بۆ گەلی هەڵکاتەوە
***
مافی خۆی نووسی بە خوێن بۆ کوردی مەردی خۆش زمان
بانگ دەکا ئەی شاخەوان و بێچوە شێری نیشتمان
دوژمنت وەک شێر نەڕاندنی ئێستا وەک ڕێوی هەڵات
هاتە ژێر پێی خوێن ڕژاون کەوتە گۆڕێ تێک شکان
***
بانگ دەکا بۆ یەکدی بوونی خاکە کەی باڵاکەتان
ببنە شورەیی ئاسن و ئەرزەکەی واڵا کەتان
تا بڵێن سامیناسناوی ئەدەبی نەما خۆ لاوی کوردی سەربڵند
وەرنە سایەی سەربەخۆیی سێبەری ئاڵاکەتان