نێ بۆ وایە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  695 بینین
هەندێ کەس برسی و بە بێ کڵاوە
لە برسان سیس و کالە دڕاوە
هەندێکیش تەلار بۆی ڕازایتەوە
خواردنی مریشک و گۆشت و پڵاوە
***
یان هەنگوین و شیر دەژی بە باشی
لەسەر قالیچە و لە قەسری کاشی
لە خەو هەڵدەستی حەمام حازرە
هەژاریش نیتی پارەی باراشی
***
لەسەر حەسیرێ گوشێکی دڕاو
بێ کونجە خانی نە نان و نە ئاو
سامیناسناوی ئەدەبی لێ دەکەن وەکو ئیزرائیل
کاتی قوڕ شێڵان کە چووە ناو قوڕاو