دووبارە سوپاس
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
837 بینین
سەت شوکر کۆماری کورد واهاتە کایە و هاتە کار
هاتە کوێستانی ژیانی کەوتە ناو کەیفی بەهار
دایە بەر شەق بەند و دیلی هەر وەکوو گۆڕایفراند
خێوەتی خارای بەرز کرد سینگ و ئەستون دە و دەوار
دەنگی کوردستانی ڕەنگین هەر وەکوو هەورێ بە ڕۆژ
هاتە بەرچاوی گەلان وا نەخش و دانانی هەوار
لەو بەهاری سەربەخۆیی خونچە هات دەم کاتەوە
عادەتە ئاوی لەدەم بێ خوێن لە زاری دێتە خوار
ئەو خوێنەی وەک ڕژاندی لاوی سەربازانی کورد
وەک لە شاخی نیشتمان و خاک و دۆڵ و بەرد و دار
وا گولوکی سوور بووە بۆنی هەناسەی با دەبا
بۆ جیهانی سەربەخۆیی و دوژمنانی شەرمەزار
ناحەزی سەرشۆڕ و ڕوو ڕەش دۆڵچی زۆرنا لێدەدا
وا لە مێژوو ناپەسەند و زەرد و سیسو لێو بەبار
سامیناسناوی ئەدەبی گیان بەخشی گەلی کورد دەنگی ڕادیۆی هەندەران
دەیکەنە تەسجیلی مێژووی مەکتەبە و کۆشک و تەلار