برایی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  828 بینین
خەباتی هاوبەش کورد و عارەبی
پێکەوە بیکەین کارمان چا دەبی
پێکەوە هەستین لەبۆ خوێن ڕژان
ژەهرە بۆ ژینی ڕەجعیو خوێن مژان
هەستە تێکۆشە لاوی نەوجەوان
چاوی لە تۆیە گەل و نیشتیمان
ورد بەوە بۆچی خاکت لەت لەتە
بۆ لاوت لە بەند زنجیر و پەتە
بە خوێنی تۆیە ئازادی وڵات
دوژمن پشتی دا وەک ڕێوی هەڵات
چەندە بە کەڵکە خەباتی هاوبەش
دوژمن دەکاتن بێ بەش و ڕوو ڕەش
چەندە بە سامە خەباتی خوێنین
لەبۆ ئازادی خوێنی بڕژێنین