ئەی لاو
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
798 بینین
هەستە تێکۆشە چاوت هەڵبێنە
لە ڕێی ئازادی خوێنت بڕژێنە
مەڕۆ ئازاد بە دەست بوەشێنە
نیشتیمانی حورگەلێکی ئازاد
بە خوێن دەخولقێ دوژمن کا بەرباد
بینتەوە مێژوو ڕۆڵەی کەیقوباد
هەر خوێن ڕەواجە ئازادی بکڕێ
مردن بۆ دوژمن کفنی بۆ ببڕێ
خوێنە خەنجەر و ورگی پێ بدڕێ
هەر خوێن وهێزە ژیانی جیهانی
بۆ هێمنی گەل و خۆشی و ژیانی
بۆ دانەوێڵە و بۆ نان و خوانی
ژیانی هاوبەش دێنێتە کایە
لۆرتان دەکاتە خاوەن سەرمایە
بە ترسنۆ دەڵێن دانی خودایە
هەستە بەبێ سام هەرچی قەوماوبێ
بەخوا قەوماوە هەر دەبێ وابێ
بێ خوێن ڕژاندن مێژوو چا نابێ