بەرای من

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  588 بینین
کوردستان بە شەڕ چوو بۆ ناو شادی
ژیانی ئازادی و خۆشی و مرادی
ژینی هاوبەشی و لێک دی ئەمین بوون
نەڕژانی خوێنی ئادەمیزادی
بڕژێ لە جێی خۆی گەر هاتوو ڕژا
ببیتە بە ئاوی داری ئازادی
قەت نابێ بە قسە و بە خۆپێشاندان
بە قسەی خەیاڵی ناو باخچەی نادی
سامیناسناوی ئەدەبی پێ ناوێ هیچ لازم ناکا
ئەوانە دەمرن بەبێ مرادی