باز و ڕاوچی

لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
 1 خولەک  509 بینین
دەڵێن بازێکی تیژباڵ و توانا
چەلێکی بێچوە کۆترێکی ڕەپێ نا
فڕی چۆ نێو لق و پۆپی چنارێ
لەسەر بازی دەدی و ڕاوچی لە خوارێ
تەمای بوو قووتی دا ئەمیان لە سەر چڵ
نیشانەی گرتبوو ئەویان بەرەو دڵ
لە حەق هاواری کرد و چاوی قووچاند
خودا فەوری لە هەردووکان حەقی ساند
ترازا تیری ڕاوچی بازی پێکا
ئەویش مار گەستی ماسی وەک خەشەی کا
نەجاتی بوو لە چنگی ڕاوکەر و باز
عەیان بوو ڕازی شوکرانەی لە ئاواز
ئەتۆش حاڵی دەبووی وەک ئەهلی حاڵی
لە هاژەی باڵ و ناڵە و گاڵەگاڵی
دەپارێزێ خودا خۆی پێ سپێری
لە بازی کۆتر و کەروێشک لە شێری
بەسەر هاتی ژیان هەم خێر و هەم شەڕ
بە فەرمانی خودان «الله اكبرعەرەبی»