تێهەڵکێشی شێعری حافز

لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
 1 خولەک  1032 بینین
سۆزەی بەیان بنێرە بۆ یارم ئەو پەیامە
«اني رايت دهرا من هجرك القيامةعەرەبی»
دڵ ئیمتیحانی داوە سووتا بە ناری عیشقت
من جرب المجرب حلت بهِ الندامةعەرەبی
چاوم لە دەردی دووری چاو پڕ لە ئەشکم ئەمما
ليس المدموع عيني هذا لنا العلامةعەرەبی
نووکی موژەی بە خوێنم نووسی لە لاپەڕەی دڵ
في بعدها عذاب في قربها الندامةعەرەبی
نەمبیستووە بە عومرم عیشقی بە بێ نەدامەت
والله ما راينا حبا بلا ملامةعەرەبی
یارم لە نیوەشەودا ڕووبەندی ڕووی وەلا دا
كالشمس في ضحاها تطلع من الغامةعەرەبی
وەک حافزکەسی حەقیقیناسناوی ئەدەبی تینووی قومێ شەڕابە
حتی يذوق منه كاسا من الكرامةعەرەبی