گوڵاڵەی ژینی من ئازیز بەبێ تۆ تازە نابێتۆ

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 2 خولەک  1001 بینین
گوڵاڵەی ژینی من ئازیز بەبێ تۆ تازە نابێتۆ
ئەگەر چی ڕۆژی نەورۆزە گوڵی گوڵشەن ئەپشکێتۆ
خەیاڵی حوسنی دیدارت لە سەحنی سینە گوڵزارە
چە خۆشە مەنزەرەی کاتێ بە ئاوی چاو ئەشۆرێتۆ
بەهار و گوڵشەنی ئێمە لە ساڵێکا دوو نەورۆزە
سەر و سامانی حوسنی تۆ گوڵستانێکە ناچێتۆ
هەموو دنیا و ئەسبابی لەبەر چاوم بە پوولێکە
پەل و پۆو بەرگی ژینی من بە یادی تۆ ئەجوڵێتۆ
هەموو دەم یادی ڕوخسارت لە دڵما دەرسی دینیمە
مورادم کاتی مردنمە لە لاما با بمێنێتۆ
لە گوڵزاری چەمەن چ بکا ئەوی مەحروومی دیدارە
بەبێ دولبەرلە گوڵزارا بە خۆڕایی ئەسووڕێتۆ
وەکوو تۆ مورشیدی ئەعزەم تەریقەی وەرعی شەرعی بێ
لە کاتی مردن و شەرعا موریدی خۆی ئەدۆزێتۆ
سەراسەر هەر وەکوو چاوم قەدەمگاهی موبارەکتە
لەبەر زوواری پابۆست لە دڵما جێگە نابێتۆ
بەهاری شاکەلناسناوی ئەدەبیی بێ تۆ گەڵاڕێزانی پاییزە
بەڵێ نەورۆزی ئەو ڕۆژە کە تۆی تیایا ببینێتۆ
بە بەفری غەفڵەتی سەرما دەروونم یەغ بەنانێکە
بە تەئسیری گزنگی ڕۆژی حوسنت مەر بتاوێتۆ
نەشاتی چی کە من ئازام هەموو بێزاری ئازارە
بە بێ تۆ دڵ لە گوڵ دەشتا هانەسەی دوکەلە بێ تۆ