بۆ ماڵی حەمەی وەلی

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 2 خولەک  774 بینین
ڕۆژی وەک ئەمڕۆ سیانزەبەدەر بێ
سەرما فیراری گەزەنگی خۆر بێ
بێ بەش لەمەینەت هاوشانی شادی
نەشیمەن چیمەن باعەس مەنزەر بێ
لای ڕۆژهەڵاتت ڕێگەکەی سیروان
بۆ بووکی وەتەن هەیاسەی زەڕبێ
فەرشی نەخشینت گوڵاڵەی نەورۆز
ساقی پڕجامی بادەی خولەر بێ
باغی ڕازاوەی دەشتی ئازادی
بۆ دەماغی دڵ پڕ نیلوفەڕ بێ
لای ڕۆژاواشت دەشتەکەی شاکەل
بە نەشئەی شەماڵ عەتر و عەنبەر بێ
لە باسا نییە خۆشی ئەم جێگە
پارێزراوی ویردی سەحەر بێ
ئەم جێگە بەرزو سەوزو سەراوە
زەحمەت خەوەرنەق لێرە خۆشتر بێ
گوڵ و سونبول و عەرعەر و چنار
فەرشی ژێر پێ بێ، بۆ سەر سێوەر بێ
بە شەرتێ ساحێب ئەم جێگەو ڕێگە
بزانێ نابێ دنیا تا سەر بێ
هەوڵ و کۆششە مایەی ڕووسووری
ڕاسی و پاکییە، خەم لێی بەدەر بێ
با بۆ لەمەولا چاو لە «مەولا»ناوی تایبەت بین
دەس لە ئاوێزمان خیرالبشرعەرەبی بێ
نابێ هەر دونیا لامان شیرین بێ
ئەم دونیا نەبات ئەویان شەکەر بێ
گەردی شیروانە شاهیدی عەیان
تەزکاری خاسی ئەم بەر ئەوبەر بێ
ساسانی و کیان دێنێ بە بیرا
میرانی جافیش تاجی سەرسەربێ
جێگەی چاوەڕێی ئەو «نادر» شێوە
یادگارێکی خیرالاثرعەرەبی بێ
پەندی پیرانە و نەورۆز و مێژوو
بەسیە شاکەلیناسناوی ئەدەبی با موختەسەر بێ