نووری چاوان و نەوەی شیرینم

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 3 خولەک  843 بینین
ئەم شیعرەی خوارەوە پەند و ئامۆژگاری شاکەلییە بۆ محەممەدی کوڕی نەوەی شاکەلی و هەموو شاکەلیەکان
نووری چاوان و نەوەی شیرینم
سەرمایەی ژینی دنیا و دینم
بۆ ژینی دنیا جێ ئیسراحەتی
بۆ ڕێی ئاخیرەت هۆی فەراغەتی
ئیسراحەت نەبێ ئیتاعەت نییە
ئیتاعەت نەبێ حەقیقەت نییە
فەراغەت مایەی زیکر و ئەفکارە
هۆی سەرکەوتنە لەم کارزارە
زۆرم زەحمەت دی لە ڕێی دنیادا
سەراوی بێ ئاو هەر لە بینادا
بەسیە بۆ دنیا ئەم تێکۆشانە
بۆ دنیای دووەم کاتی جۆشانە
تۆ «الم يان»عەرەبی ئەگەر بخوێنی
زۆر بە ئاسانی وازی لێ دێنی
بەشەرتێ خودا هیدایەت بدا
جیا نەبی لە ڕێی خاسانی خودا
سیڕاجی وەهاج لە ڕێگەما بێ
یەکێ وەکوو تۆ لە جێگەما بێ
ئەگەر بەڕاسی ئیسلامە ئەکێشم
حەیفە بۆ دنیا دەس ڕابکێشم
دنیام تەواو کرد بە ناتەواوی
دامە دەس ئێوە نەکەونە داوی
پەلخ و مالۆس و یەکانەو واوی
زۆری تێدایە وەک توولەی ڕاوی
هەموو بەتاڵەو داوی دنیایە
ڕێگەی سەرکەوتن لەلای مەولایە
عیلم و عەدالەت هەموو ئیسلامە
ئەگەر بەڕاسی بخوێنن نامە
فەرموودەی حەزرەت پیاوی دوو دنیا
خۆشەویست ئەبن لە هەردوو سەرا
بەڵام زەحمەتە بە کەم کەس ئەکرێ
ئەم پایە بەرزە بە «ذوحظ»عەرەبی ئەدرێ
منیش کەم بەخت و پیرو ئوفتادەم
موحتاجی ڕەحمی گەنجی ئازادەم
«اضي الحاجات»عەرەبی بەڵکوو خودایە
بەڵام ئەسبابیش لوتفی مەولایە
ڕێگاکەم دوورە بێ کەوش و کاڵەک
زەحمەت هەڵگرێ دەسێ دوو کاڵەک
ئاخر باسمە هیچم لێ نایە
مەگەر هەر زوبان ئەویش نزایە
خۆم هیلاک ناکەم ئیتر بۆ دنیا
ئەخنکێم ڕۆژێ لە بێخ و بنیا
بە یاری خودا و کۆمەکی عوسمان
بە موساعەدەی بازووی ئازایان
بەقایەی دونیا و مایەی ژیانم
بۆ هەر دەر بچن نووری چاوانم
ئێوەش بە ڕاسی و بە دۆسی و چاکی
دەسی یەک بگرن زۆر بە چالاکی
ڕەمزی سەربەرزی وجێگەی کەرامەت
چاودێری بکەن بە بێ نەدامەت
ئاساری بەرزی پایەبەرزەکان
نیشانەی جوانی شیرین تەرزەکان
ئادابی دەرسی اكرم السلفعەرەبی
چۆنی ئەگۆڕێ احسن الخلفعەرەبی
بەسیە ئازیزم تاقەتم نەما
لە تۆ خۆشتری دڵ ها بە تەما
کەوتە خەیاڵم سیرەتی عوسمان
دنیای لێ کردمۆ سوورەتی بێ گیان
بە لوتفی خودا و هیمەتی ئەوان
حەمە و ئەنوەر و سەعید و عوسمان
دەس لە گەردنن هەتاکوو مردن
بێ تاقەت نابن لە چاکە کردن
چاکە بۆ مەردم چاکتر تاعەتە
«من ينفع الناس»عەرەبی قسەی حەزرەتە
لێمی وەربگرن بە گیان و بە دڵ
من لەمە زیاتر خۆم ناکەم خەجڵ
پەندی پیرانم زۆرە لەم ڕەنگە
ها لە دەفتەرا بۆیە بێ دەنگە
بژی بە شادی لەگەڵ براتا
بە دۆسی و ڕاسی لەگەڵ هاوپاتا
ئەسپەردەی خودا و عەلی و عەلابن
دوور لە مەینەت و دەرد و بەڵابن
سەلامی گەرمم بۆ گشت شاکەلی
زۆر بەڕێز بێ کۆمەڵ و گەلی
ئێوە وەک ئەوان، ئەوان وەک ئێوە
لای من یەکێکن بێ فەرق و شێوە
لەبیرم نەکەن بە ڕۆژو بە شەو
چون من کاتمە لەم خەو بۆ ئەو خەو
منیش دوعای خێر وتن و کردن
بێ فەرق، بێ وچان، هەتاکو مردن
جارجار شاکەلیناسناوی ئەدەبی تێی بە خەیالا
لە کۆڕی گەرمی خۆشی ئەحواڵا
لەگۆڕیش دوعای خێرم تەمایە
وەک من بێ خەبەر مەبن ڕجایە