شێخی من شاهێکە ڕوخساری ئەڵێی دەستەی گوڵە

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  689 بینین
شێخی من شاهێکە ڕوخساری ئەڵێی دەستەی گوڵە
نەشئەی شەهلای چاوی شەربەتی دەردە دڵە
سوورەت و سیما لەتیفە وەک مەلائیک بێ خەتا
ئەم مەلەک ئەو سافە گۆیا مەنشەئی ئاو و گڵە
ڕوو گوڵە، موو سونبولە، سینەی دەبستانی مەعان
لێک بۆ چاوی عەدوو ئازارە نیشی پەیکوڵە
خواردن و خەوی بەڕاستی هەر وەنەۆزوو چەشتنە
پەیرەوی خيرالوريعەرەبییە بۆیە سەدری مەحفەلە
سەبر و ئارامی بڕاوە بۆ دەمی دیداری تۆ
چی لە باڵندەی دڵم کەم لەم چڵۆ بۆ ئەو چڵە
نامەوێ دنیا بە بێ تۆ ئەی کەماڵی دینەکەم
دینی من دیداری تۆیە لەم سەراو و مەنزڵە
دەستیەکی گەرمیانی موخلیسی ئاسانەتن
بۆ خودا لوتفێ بکە قوربانی تۆ ئەو کۆمەڵە
شاکەلیناسناوی ئەدەبی وەسفی سیڕاجەدین بە تۆ قەد ناکرێ
وەک نموونە وایە بۆ ئەو حەیفە بۆ ئەو موجمیلە