السلام ئەی ڕەوزەی خیرالانام

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 3 خولەک  671 بینین
السلامعەرەبی ئەی ڕەوزەی خيرالانامعەرەبی
السلامعەرەبی ئەی مەسکەنی عالی مەقام
السلامعەرەبی ئەی بارەگاهی مستەفا
السلامعەرەبی ئەی مەوقعی فەیزو سەفا
السلامعەرەبی ئەی حەسرەتی قەیسری جینان
السلامعەرەبی ئەی ڕشکی بورجی ئاسمان
السلامعەرەبی ئەی فەرشی تۆ عەرشی بەرین
السلامعەرەبی ئەی سوجدەگاهی موسلمین
السلامعەرەبی ئەی زینەتی ئەرز و سەما
السلامعەرەبی ئەی دین رافارسی نەشئە و نوما
السلامعەرەبی ئەی ڕەونەقی بازاڕی دین
السلامعەرەبی ئەی شەوقی ئەربابی یەقین
السلامعەرەبی ئەی مەرکەزی خيرالاممعەرەبی
السلامعەرەبی ئەی خەلقی تۆ پیش ئەزقەلەم
السلامعەرەبی ئەی مەحبەتی روح الامينعەرەبی
السلامعەرەبی ئەی لەوح و کورسی و زەمین
السلامعەرەبی ئەی گوڵشەنی هەر ئەنبیا
السلامعەرەبی ئەی بوستانی ئەولیا
السلامعەرەبی ئەی مەنزەری ئازادەگان
السلامعەرەبی ئەی مەلجەئی ئوفتادەگان
السلامعەرەبی ئەی خاکی تۆعەتروعەبیر
السلامعەرەبی ئەی گشتی دەشتت دڵ پەزیر
السلامعەرەبی ئەی جلوەی دارالاسلامعەرەبی
السلامعەرەبی ئەی زینەتی جەننەت تەمام
سەد سەلام و مەرحەبا بەر خاکی تۆ
السلامعەرەبی ئەی شۆری ئیمان الاسلامعەرەبی
السلامعەرەبی ئەی مەنبەعی دینی موبین
السلامعەرەبی ئەی جایی فخروالمرسلينعەرەبی
السلامعەرەبی ئەی تۆ مەقامی ئەمجەدی
السلامعەرەبی ئەی قیبلەگاهی ئەحمەدی
السلامعەرەبی ئەی خاکی تۆ دەریای نوور
السلامعەرەبی ئەی گەردی کۆیەت کوهی نوور
السلامعەرەبی ئەی تۆ مەزاری ئەنبیا
السلامعەرەبی ئەی گەردی ڕاهت تووتیا
با بە کوردی بێ لەمەولا شیعرەکان
ئیحتیاجێکی نەبێ بۆ تەرجومان
پیر و داماوم نزیکی مردنم
شێت و شۆری ڕۆژی زیارەتکردنم
مردنم بێ زیارەتی ڕەوزەی بەتوول
مایەی مەحجووبییە خواری و مەلوول
چەندە مەحجووبی نەچوون و ڕوو ڕەشم
لەو بەهەشتی بێ نموونە بێ بەشم
تابەکەی مەحروومی ڕەوزە و بێ بەشی
تابەکەی داماو و خواری و ڕوو ڕەشی
بێ بەشی گەشتی لە دەشتی وەک بەهەشت
بێ نسیمی سەیری سەحرای ڕەشکی ڕەشت
عیللەتی پیسی پڕوستات هاتە ڕێم
ڕێگەی ڕەوزەی ڕیازی بەست لێم
داخی ئەو دەردە لە دڵمایە هەتا
نەچمە جێگەی واسیتەی عەفووی خەتا