لەسەرما کۆششی وەسڵە نەتیجەی گەرچی نازانم
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
691 بینین
لەسەرما کۆششی وەسڵە نەتیجەی گەرچی نازانم
لە دڵما جۆششی عەشقە لە شۆرە دیدە گریانم
بە شەوقی میهری دڵداری دەروونی سینە برژاوە
بەخۆڕایی نەچۆڕاوە زووخاوی دڵ لە موژگانم
بە فەقر و فاقە نازانم لە سایەی مایەی شەوقت
بحمداللةعەرەبی سەرئەفرازم کە بەندەی عیشقبازانم
کە چۆن مەجنوونی بێ سامانی شەوقی کەعبەکەی ڕووتم
لە میحرابی برۆتا بۆیە بەستەی زولفی پێچانم
بە تەئسیری برۆی تۆیە هەمیشە وا لە خەمیازە
بە یەک نایێتۆ ناسۆرن دەمی خوێنینی زامانم
لە ئیسم و ڕەسمی ئاوارەم کەسێ گەر مەیلی پرسینە
لە دوو میسراعی ئاخردا تەماشا کە نمایانم
وڵاتم شاکەلە ئەحمەدناسناوی ئەدەبی تەخەلوسمە سولالەی تاهیرە نەسڵم
سەگی سدیق و سەلمان و غولامی شاهی عوسمانم