ئەی محەببەت هێندە ئێشت زۆرە باسی ناکرێ

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  626 بینین
ئەی محەببەت هێندە ئێشت زۆرە باسی ناکرێ
هەر کەسێ دووچاری تۆ بوو با لە خۆی دەس هەڵگرێ
بۆهتی ناحەق من بە حوسنی یاری خۆما بۆچ بکەم
من گرفتاری دەسی تۆم واسیتەش لێو شەکرێ
تابۆشێکی خستە جەرگم جەزبەی عەشقی نیگار
سینەی بیماری چاکم چاکە ئاگر ناگرێ
تا بە خوێناوی دڵم سەرپەنجەکانی ڕشتووە
پەنجەیی ئینسانە باوور، قەت بە ڕەخنەی ناکرێ
شەوقی ڕوخساری کە دەرخا میهری گەردوون ون ئەبێ
دەستی کەس هەر ناکەوێت، چل چرا گەر هەڵگرێ
بادەنۆشی جامی لەعلی لێوی تەرسا بەچەیە؟
بۆیە وا شێواوە دایم زولفی پڕ پێچ و گرێ
دەتسووتێنێ «ئەحمەدا»ناسناوی ئەدەبی باش بێ محەببەت کەم بکە
شۆڕشی حوسن و محەببەت زۆرە شەرحی نادرێ