هەموو فەقی ئەفەندی بوو فەقیری فەوت و فانی کرد

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  636 بینین
هەموو فەقی ئەفەندی بوو فەقیری فەوت و فانی کرد
کە کاتێ شاری جێ هێڵا خزایە ناوی ئاوایی
بەسە حەرفێ لە بۆ کەس کاکە نۆبەی خاڵۆ حاجیمە
ئەویش لێم بوو بە ئاغایێ بە زۆری قاوە و چایی
ئەگەر نەختێ نەپارێزێ لەمەولا هۆزی بێ هێزی
مقەس چی حازرە تۆڵە بسێنێ شەو بە تەنیایی
لە خشتی خشتکەنم پرسی بناغەی قەسری کێی؟
فەرمووی زەند و بابان ئەپرسی یا سەلاحەدینی دنیایی
دڵم سووتا بە حاڵی خۆم کە خوێنی خۆمە ئەیخۆم خۆم
هەموو هەر یەک ڕەگ و ڕیشە چە زاخۆیی چە زازایی
عەماری کەس نییە ورگم قسەی ڕاسی ئەبێ بکرێ
ئەگەر ڕۆژێ پەتیش بکرێم لەبەر دەرکی سەرایی شایی