وەرە نازی تەماشا کە کەلاوەی کاکی کولیایی
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
670 بینین
وەرە نازی تەماشا کە کەلاوەی کاکی کولیایی
نیاز و نازی چی شێخم مەنازە چەرخی مینایی
گەلێ شێخی بە شاخادا بناغەی ئاغەشی دەرکرد
ئەمیری زۆری زۆرداری لە بن هێنا بە ئەسپایی
کڵانی کاول و کۆنیش بە دەنگی بەرز ئەڵێ میرم
ئەتۆش نەختێ لەسەر دەرکە توخوا خولیای کولیایی
ولان چەقیازی بۆ کەس هەتا سەر قەت دەسی داوە؟
ئەبێ ڕۆژێ برووخێنرێ ژیانی قاسم ئاغایی
ئەگەر میری، ئەگەر پیری، ئەگەر ئاغای بە تەدبیری
دڵی ڕەنجبەر مەڕەنجێنە لە بۆ چەڵتووکی مەولایی
دەخیلی میری خۆمانم کەریم خانی لەبیرابێ
غەنی ماوە لە جێگاکەی ئەمیری ژن بە بێ شایی