وەڵامی کاغەزی ئەحواڵپرسی دەغڵ و دانی شاکەل بۆ حاجی ئیبراهیم

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  577 بینین
هەر بژی سەربەرز و ئازا بەشقی عوسمان و عەلی
چون لە دڵتایە پەژارە و پیری هۆزی شاکەلی
شاکەلی داوای لە خوایە دەرکەویت و سەرکەویت
سەرکەویتە سەر سەران دەس بخەیتە سەر ملی
سەرملی بووکی تەرەقی قۆڵی تۆ گەردەن بەنی
یا نیکاحی کا لە تۆ ئەحمەد بە قەولی حەنبەلیکەس
حەنبەلی حەولێ بدا ئەمجارە بۆ دیداری تۆ
ڕۆحەکەم بێ غەم بە بۆ من شاکەلی و میکائیلی
شاکەلی و میکائیلی بەهرەی خودا پێداوییە
پڕ لە گەنم و جۆی ڕەزایە دەشت و هەردی سەرکەلی
سەرکەلی شینە وەکوو دەشتی هەموو شینایییە
شیو و سەرپەل شین و ڕوونە ئاوەکانی جۆگەلی
جۆگەلەی بۆ مەزرەعەی ئومێدی عەفوم لای خودا
ڕوون و ڕووناک و ڕەوانە وەک شەتاوی مەندەلی
شەوق ئارایە دڵی هەرکەس کە شەوقی تۆی ببێ
سەد هەزار خۆزگەم بەوانە وا لە لای تۆیە دڵی