بۆ سەماحەتی پیر

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  393 بینین
ئەی دەوای دەردی فیراقت ڕابیتەی سیمای تۆ
وەی عیلاجی بێ نەوایە گۆشەی ئیمایی تۆ
گۆشەیەکی چاوی تۆ توشەی دیاری ئاخیرەت
مەنبەعی دنیا و دینە مەسکەن و مەئوایی تۆ
مەسکەن و مەئوای تۆ شەوق و نەشاتی ئێمەیە
سوورمەیە بۆ چاوەکانم خاک و خۆڵی پایی تۆ
پایی تۆ گەر بێ بەسەرما تاجی شاهەنشاهیە
چی لە پاشایی بکا دەروێشەکەی دەرگایی تۆ
کێ لە دەرگاهی تۆدا مەحرووم و بێ بەش ماوەتۆ
کەس نییە مەئیووسی نان و خوانی خواپێداویی تۆ
خوانی خوا پێداوی تۆ بۆ خوایە سابیتە
حاتەمی چی، ماتەمە بۆ مەجمەعی ئەعدایی تۆ
مەجمەعی ئەعدای تۆ باسەر لە خوارو حیرە بن
پڕزیایە چونکە ڕۆژی ڕاسی شوق ئارایی تۆ
شوق ئارایە دڵی هەرکەس کە شەوقی تۆی ببێ
سەد هەزار خۆزگەم بەوانە وا دڵی واڵایی تۆ
لایی تۆ بێ شاکەلیناسناوی ئەدەبی ئەسا فەرح بەخشی دڵە
هەر ئەسیرە گەرچی میرە شاهی من مەولایی تۆ