«فەرمایشتی حەزرەتی پیر»

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 2 خولەک  862 بینین
تاقەت لە دڵا تاقە شەکیبایی هەتا کەی
لەم بەفر و هەوا سەردی زستانە خوا وەی
بڕوانە کەژ و کێوی دڵم بادەیە و تەم
سەرما و نەسیمەی دەمەی دوودی هەناسەی
عوسمانە هەموو کێو و کەژ و بەرزی پوشێ
لەم بەفر و کلیلەی خەفەیە مەحشەرە هەی هەی
ڕوو زەرد و سەراسیمە و خوێناوە دڵی من
خوێنی دڵ و ڕەنگی زەردی من دای لە مەی و بەی
ئاوازی دەف و سینەیە، ناڵەی دەف و نەی دێ
زیل و بەمی دڵ غەمزەدەیە کەی دەفە یا نەی
ڕەعدی دڵە، بارانی خەتا، بەفری قەساوت
بەدکار و ڕیاکار و عەمەل پووچی پەیاپەی
لەرزەی دڵەکەی کارییە سەد تەرزە گوناهێ
سەرمایە نییە بۆیە لە سەرمایە پەشێوێ
شاهی عەرەبی من بە فیداتم مەدەدێ زوو
مەست و نیگەهی دڵی تۆیە جەرگمە پەی پەی
شاهی مەدەنی تۆ کە شەفیعی هەمو عاسیت
خۆ من سەگی دەرگاکەتم ڕەحمێ دەسا دەی
هەرچەندە گونەهبار و خەجەل ڕووڕەش زارم
خۆ ئوممەتی تۆم، هەرچی هەبم سەد کەڕەت ئۆخەی
بەو تاوی بەهاری جۆشش و کەرەمی ڕەحمەت
با دەرکەوێ باغ و چەمەن و لالە و غونچەی
سینەم کە پڕی غەفڵەتی گەردی تەمە لوولە
قوربانە، شەها، زوڵمەتی دڵ لابە، لە بۆکەی
بەو بایە ئەژینم دێ لە مەدینەی عەرەبستان
عەسمان بە فیدای ئەو گومزی ئەخزری قوبەی