سەوزەزار و نەوبەهارە سەیری سەحرا کردنە

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  648 بینین
سەوزەزار و نەوبەهارە سەیری سەحرا کردنە
کەی زەمانی دەرس و بەحسە یا لە شارا مردنە
هەڵفڕینی سیل و دیقن سەیری سەحرا وا چەمەن
وەک دەمی عیسایە گیان بەخشی گیا و گوڵبنە
سەییدا سەیری بەهار و دەشتی شین و ئاودار
خۆشە ئەمڕۆ سوحبەتی ئەحباب و سوبحەی مردنە
سەیری دەشتی لاجیوەردی لێ حەرامە شاکەلیناسناوی ئەدەبی
چاوەنواری تۆ ئەکا ئەم جەژنە وادەی هاتنە