بێ دەنگی بۆ نەخوێندەوار لازمە

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  755 بینین
لە دانش یەکێ نێومایەی نەبێ
لە فەزڵ و هونەردا چە پایەی نەبێ
لە هەر مەحفەلێ بێ قسە و گوفتوگۆ
لە غەیری خەمۆشی چە غایەی نەبێ
لە دامی گۆیندە گوێ ڕاگرێ
هەتا عەقڵی بۆ ئەو چەمایەی نەبێ
لە دوکانی فەزڵ و هونەر بۆ قسە
قسەی وا مەکە گەر چەمایەی نەبێ
قسەی بێ هوودە تۆ ئەزانی چییە
میسالی درەختێکە سایەی نەبێ