مەردوم ئازاری مەکە بە خوو
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
716 بینین
لە گوێ بگرە ئەی یاری خاوەن هونەر
یەکێ پەندی شیرین میسالی شەکەر
مەکە مردوم ئازاری هەرگیز بە خوو
حەزەر کە لە ئاهی شەوان و سەحەر
لە ئینسانەوە تا بە مێروولەیێ
لە دەست و زوبانت نەبینن زەرەر
دەلەرزێ لە زوڵمی تۆ عەڕشی خودا
هەناسەی هەتیوان میسالی شەرەر
لە ئازاری دڵ دێتە جونبوش غەزەب
لەقەهری خودا خادیماناسناوی ئەدەبی ئەلحەزەر