هاوڕێیی پیاوی نائەهل مەکە

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  644 بینین
سوحبەتی نائەهل یەک جاری مەکە
هاوڕێیی پیاوی بەدکاری مەکە
نووری خورشیدی جەمالی عەقڵی خۆت
تۆ بە نوقتەی هەوری وا تاری مەکە
قەت لەگەڵ نادان بەڕێگادا مەڕۆ
گەرچی بتبا بۆ مەدینە و بۆ مەکە
غەم لە کاری مەردی بەدخو تۆ مەخۆ
یا لە هیچ کارێکیا یاری مەکە