عەیبی خۆت لەپێش چاوت بێ

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  983 بینین
عەیبە عەیبی خەڵق تۆ بەیان بکەی
عەیب و عاری خۆت تۆ پەنهان بکەی
عەیبی وا مەڵێ لە هەرکەسدا بوو
ئەم عەیبە لەخۆت گەر گومان بکەی
برا چیت داوە تۆ لە دەردی خەڵق
لازمە دەردی خۆت دەرمان بکەی
ئیسلاحی نەفست فەڕزی زیممەتە
تا ئەم کافرە موسڵمان بکەی