سێ نەوعە ڕەفیقن لە جیهان گەر تۆ بزانی
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
625 بینین
سێ نەوعە ڕەفیقن لە جیهان گەر تۆ بزانی
نانی و زوبانی و سێیەم موخلیسی جانی
مەیلی مەدەرێ هەرچی کە نانی بوو بە جوز نان
ڕووخۆشی بەسە کافییە بۆ یاری زوبانی
هەرکەس کە لە تەنگانەدا لەگەڵتا بوو ڕەفیقە
سەرفی سەروماڵت بکە بۆ موخلیسی جانی