جەبریان ئەڵێن جوزئی ئیختیار
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
3 خولەک
827 بینین
جەبریان ئەڵێن جوزئی ئیختیار
لە قەلبی بەشەر نەیگرتۆ قەرار
جوزئی ئیختیار هیچ ئەسڵی نییە
بەشەر لە گوناە دەخلێکی نییە
کوللی ئیختیار بەدەستی خودایە
هەر کارێ ببێ لەدەست خۆی دایە
هەرچی کە بیکا عەبدی بێچارە
لە خێر و لەشەڕ نەفع و خەسارە
لە قەتڵ و زینا و ئەفعالی قەبیح
هەمووی دیارە ئاشکرا و سەریح
فاعیل خودایە خودا پێی دەکا
بێ دەسەڵاتە عەبد چی بکا؟
غەڵەت بووی جەبری لە قسەکانت
گەر هەبێ تۆزێ نووری ئیمانت
قورئان سەریحە لە ئەکسەر جێگا
ئایەی عەزاب و تەهدیدی تێدا
جوزئی ئیختیار خەلقە لە بەشەر
بۆخۆی موختارە لەخێر و لەشەڕ
بەهەشت و دۆزەخ «صراط»عەرەبی و میزان
عەزاب و ڕەحمەت کەوسەر و غیلمان
ئەمانە حەقن باسیان لە قورئان
هەرچی مونکیر بێ دەمرێ بێ ئیمان
هەرچی چاکەی بێ جێی باغ و ڕیزوان
چی خراپەی بێ جێگەی ناو نیران
جوزئی ئیختیار نەبووا لە بەشەر
ئەمانە زیاد بوون هەمووی سەراسەر
لە ڕۆژی مەحشەر هەروەکوو حەیوان
مەحو دەبووەوە عموومی ئینسان
ئیسلاحی عەبد لە هیچ کاتێکا
واجیب نییە قەت لەسەر زات خودا
بەم جوزئی عەبد مەیلی لە چی بوو
ئیختیارەکەی ڕووی لە هەرچی بوو
چاکە یا خراۆە خێر بێ وەیا شەڕ
ڕوو لەوە دەکا قەزا وو قەدەر
ئەحکامی قانوون ئەحکامی قورئان
بۆ حەق ساندنە لە عەینی ئینسان
چون موکەلەفە بەم ئیختیارە
بۆ بەنی بەشەر ئەمە قەرارە
هەر بکوژێ کەسێ بە ناهەق
دەکوژرێتەوە بە قانوونی هەق
خودا فەرموویە نەسسی قورئانە
عەدالەت وایە ئەمە بورهانە
«ولكم في القصاص»عەرەبی حەیاتی ئێوە
بۆ باقی مان و نەجاتی ئێوە
بە تفەنگ بکوژرێ یا شیر یا خەنجەر
ئەم ئالەتانە هیچیان نییە لەسەر
فاعیل مەسئوولە بەم ئیختیارە
قانوونی بەشەر ئاشکرا دیارە
حاکم ئەیگرێ مەحکوومی ئەکا
یا حەپسی یا خود مەعدوومی ئەکا
دوڕندە و حەیوان کەسێ بکوژن
لە پاشی کوشتن خوێنی بمژن
چونکی حەیوانە مەسئوول ناکرێ
موکەللەف نییە حەپس ناکرێ
ئەووەڵ ئیسپاتە بە نەسسی قورئان
جوزئی ئیختیار هەیە لە ئینسان
ئەگەر وانەبێ نەعوزو بیللاهـ
ئەبێ زاڵم بێ خۆی زاتی ئەڵڵاهـ
زوڵم لە خودا گەلێ بەعیدە
ئەمە ئەزانێ هەرکەس سەعیدە
کەلامی خودا قەدیم و حەقە
لە حدووس دوورە قورئان موتڵەقە
کەوابوو جەبری حاڵ حاڵی نییە
قسەکانی تۆ مەئالی نییە
ئەگەر باوەڕت بە قورئان هەبێ
قسەی تۆ هەمووی درۆ دەدەچێ
بە ئەمری شەرع فاسیق دەردەچێ
کەلامت هەموو ناحەق دەدەچێ
ئەگەر بە قورئان باوەڕت نەبێ
ئیمانت نییە ئەمانت نەبێ
«صحف»عەرەبی و «زبوور»ناوی تایبەت «تەورات»ناوی تایبەت و «ئینجیل»ناوی تایبەت
«قورئان»ناوی تایبەت مونەززەل لە ڕەببی جەلیل
ئەحکامیان وایە خیلافی نییە
ئەم خیلافەی تۆ پێم بڵێ چییە؟
ئەگەر ئیمانت هەبێ بە قورئان
مەجبوورم بۆ تۆ بێنمەوە بورهان
دەلیل و بورهان کەلامی حەقە
ئیمانی نەبێ هەرکەس ئەحمەقە
بێ فائیدەیە لەگەڵ ئەحمەقان
ئایەتی خودا و دەلیل و بورهان