بۆ من کە غەمم گەلێکە مەی چۆن ناخۆم

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  488 بینین
بۆ من کە غەمم گەلێکە مەی چۆن ناخۆم
چۆن عارەقی خالسی وەک ڕۆن ناخۆم
ئەی ساقیی تازەپێگەیشتوو پیکێ
ئیتر خەفەتی زەمانەیی کۆن ناخۆم!